بهغدا-اهع
دژە تیرۆرى هەرێمى کوردستان،ئهمڕۆ یهكشهممه،دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند بەتۆمەتى بەشداربوون لە ئەنجامدانى تەقینەوەکەى ئەم دواییەى ناوچهى سهدرى بهغدا.
له راگهبهندراوێكى دژه تیرۆرى ههرێم كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" دواى تەقینەوەى 19 ى تەممووزى ناوچەی سەدری بەغدا، دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داون کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجام داوە".
ئاماژەى بەوەشکرد"دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و یٔێستا دانیشتووی کەمپی (حسن شام)ـە و لەسەر فەرمانی دادوەر گومانلێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە".