به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ورده‌كارى ئه‌و بریاره‌ى ده‌رهه‌ق به‌به‌رێوه‌به‌رێك له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ركراوه ئاشكرا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كاره‌با یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناری له‌پێناو راییكردنی گرێبه‌ستێک وه‌ک به‌رتیل وه‌رگرتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌و كه‌سه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هه‌بووه و ئێستا له پۆسته‌كه‌یدا نه‌ماوه، له‌پێناو سه‌رگرتنی گرێبه‌ستێكیشدا كه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و پیشه‌سازی و كانزاكان كراوه بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌تایی كاره‌بایی، بڕی یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه".
له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه به 4 ساڵ زیندانی و پێبژاردنی دارایی له‌لایه‌ن دادگاوه سزا دراوه.