بهغدا-اهع
مهسرور بارزانى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان،ئهمڕۆ یهكشهممه،هەڵگرتنی لێبڕینی لەسەر موچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند.
بارزانى له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا كه پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو رایگهیاند:" ئەوەی لەبەردەستی ئێمە بێت، ئەولەوییەت بۆ مووچەی هاووڵاتییان دەبێت، لەسەر ئەو بنەمایەش ئەوەی لەبەردەستمان بوو درێغیمان نەکرد، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانیوە وەکو پێویست بودجە بۆ دابینکردنی مووچە دابین بکەین کە شایستەی خەلکی کوردستان بێت"،ئاماژهى بهوهكرد"حکومەت تەنیا ئەرکی دابینکردنی مووچە نییە، حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە دابینکردنی ژیان و خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
وتیشی "پێمخۆشە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رابگەیێنم کە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابووری و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیشە کە لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە نامێنێت و بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".
هاوکات هیوای خواست بەغدا پابەند بێت بە بەڵێنەکانی و مانگانە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داهاتووش بتوانن بەمشێوەیە و بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکات".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات