بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران،ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سهرۆكایهتى شاندێکی حکومی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
نووسیگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:" مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بهسهرۆكایهتى شاندێکی حکومی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و ماوەی ئەم سەردانەش چەند رۆژێک دەخایێنێت"کە لە میانیدا پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا و پرسە دووقۆڵییەکان کە جێگەی بایەخی ھاوبەشی ھەردوولان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات".
ئاماژهى بهوهكرد"مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت رایگەیاندووە، سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی عێراق ئەنجام دەدات بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە لەسەر بنەمای رێزگرتن و ھاریکاری دووقۆڵیی لە بوارە جیاجیاکاندا بنیاتنراوە".