به‌غدا-اه‌ع
ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر،ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ بڕیاری نوێی سەبارەت بە خۆپارێزی فەرمانبەران لە کۆرۆنا کە لە سبەی یەکشەممەوە دەست بەکاردەبن ، دەرکرد.
لە راگەیەندراوێکی ژۆری ئۆپراسیۆنی هەولێر کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"یەکەم: ده‌بێت سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاووڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
دووەم: به‌یانى یه‌كشه‌ممه 25-07-2021، یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌رانه دواى پشووى ڕۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێكخستنى مه‌راسیمى تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه‌یە، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
سێیەم: بە هەموو شێوەکەی سه‌ردانیكردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و رێورەسمی تایبەت بە جەژنی قوربان قەدەغەیە، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن".