کازمی دەستگیرکردنی ئەنجامدەانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری راگەیاند

ئەمنی
  • 24-07-2021, 16:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران ،ئەمڕۆ شەمم،دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی بازاڕی وەحیلاتی ناوچەی سەدری راگەیاند .
    ‏کازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێریکردووە رایگەیاند:"فرمێسك و ژانە دڵی خێزانی شەهیدانی شارۆچكەی سەدر رێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكەری هێرشە تیرۆریستییەكەی "بازاڕی الوحیلات" بوون". 
    ئاماژەی بەوەکرد"سەرجەمیان ڕووبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار".