بهغدا-اهع
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی،ئەمڕۆ شەممە،رایگەیاند بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کورستان.
وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە کوردستان کردە ئامانج. هێرشەکە زیانی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بە ئاگا دەمێننەوە و لە چوارچێوەی مافی سرووشتییاندا، بەرگری لە خۆیان دەکەن".