به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه له‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌متمانه‌ییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى ڕێزگرتنى ته‌واو بۆ سه‌روه‌رى عێراق.
حسێن له‌وتارێكیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داواى ئه‌نتۆنى بلینكن له‌واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكاداین بۆ سازكردنى كاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى به‌رهه‌مهێنراو له‌ڕێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتیژى بۆ په‌یوه‌ندى دۆستانه‌یی وهاریكاریكردن له‌نێوان كۆمارى عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،كه‌به‌رده‌وامى ده‌دات به‌دیالۆگى ستراتیژى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى یه‌كه‌مى گه‌ڕى له‌حوزه‌یرانى ساڵى ڕابردوو".
وتیشى"ڕێگه‌م بده‌ن سوپاسى ئاماده‌بووان ونوێنه‌رانى لیژنه‌كانى هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریكى وعێراقى بكه‌م بۆ ئه‌ركانه‌ى ده‌یگێڕن له‌دانیشتنه لاوه‌كییه‌كانى دیالۆگه‌كه".
ئاماژه‌یشیدا"گه‌ڕى دیالۆگه‌كان ته‌واوكه‌رى سێ گه‌ڕه‌كه‌ى ڕابردووه،كه‌له‌دواى یه‌ك سازكران،ودیدگایه‌كى ڕاشكاویان پێشكه‌شكرد بۆ سیماى په‌یوه‌ندى هاوبه‌شێتى وهاوپه‌یمانى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وهه‌وڵه جددییه‌كانى هه‌ردوو حكومه‌ت بۆ پته‌وكردنیان،هه‌روه‌ها ته‌واوكارییه‌كه بۆ ئه‌ركى هاوبه‌ش كه‌له‌و گه‌ڕانه‌ى ڕابردوو گێڕدراوه،گه‌ڕى یه‌كه‌م به‌شێوه‌ى گریمانه‌یی له‌به‌روارى11ى/حوزه‌یرانى/2020 سازكرا،ودووه‌میش له‌واشنتۆنى پایته‌خت له19ى/ ئابى/2020 سازكرا،وسێیه‌میش له7ى/ نیسانى/2021سازكرا،وخوازیارین له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه ته‌واوبكرێن كه‌له‌گه‌ڕى سێیه‌مى دیالۆگه‌كه به‌جێگه‌یه‌ندرا وهه‌نگاویش بنرێت به‌ره‌و زیاتر پێشكه‌وتن له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانى دیالۆگ كه‌لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان سازى ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دانیشتنه‌كان خواستێكى جددى هه‌ردوو وڵات به‌رجه‌سته ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ هاریكاریكردن له‌سێكته‌ره جیاجیاكان،وته‌واوكارییه بۆ ڕێككه‌وتنه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانى گه‌ڕه‌كانى ڕابردوو له‌سێكته‌ره‌كانى وه‌ك(نه‌وت وغاز،وكاره‌با،وسێكته‌رى دارایی،وته‌ندروستى وژینگه‌یی،وڕۆشنبیرى)له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئه‌منى وسه‌ربازى".
حسێن داوایشى له‌نوێنه‌رانى دانیشتنه‌كان به‌سێكته‌ره جیاجیاكان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامى به‌رهه‌مدار،له‌پێناو به‌جێگه‌یاندنى ئامانجى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات".
ڕایشیگه‌یاند"له‌كۆتایی مانگى ڕابردوو به‌شداربووین له‌كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زارى بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا وئیتاڵیا،كه‌كاره‌كانى له‌رۆماى پایته‌خت له‌به‌روارى 28ى / حوزه‌یران سازكرا،ودیالۆگى چڕمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌نجامدا،عێراق له‌و چوار چێوه‌یه‌دا جه‌ختیكرده‌وه له‌پابه‌ندبوونى ته‌واو به‌ده‌سته‌به‌ركردنى تێكشكاندنى یه‌كجاره‌كى بۆ ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش،وپارێزگاریكردن له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌هاریكارى هاوبه‌ش هاتۆته‌دى".
ئه‌وه‌یشى وت"عێراق ئه‌ركى حكومه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رزده‌نرخێنێت له‌نۆژه‌نكردنه‌وه ومه‌شقپێكردنى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق وپڕچه‌ككردنیان وپێشكه‌شكردنى ڕاوێژكارى له‌بوارى هه‌واڵگیرى بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و ئاماده‌كارى خوازراو له‌پشت به‌ستن به‌توانا خودییه‌كانى،له‌پێناو پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق وئاسایشه‌كه‌ى وپاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى به‌تێكشكاندنى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش"،ڕایشیگه‌یاند"عێراق ئه‌مڕۆ جه‌ختده‌كاته‌وه له‌پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانى وئه‌ركى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تى ده‌كات له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،چونكه به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ ئه‌ركى سه‌ربازى،سه‌ركه‌وتنێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى سته‌م وكینه كه‌تیرۆر هه‌وڵده‌دات له‌كۆمه‌ڵگاكان بڵاوى بكاته‌وه".