به‌غدا-اه‌ع
هه‌واڵگیرى سه‌ربازى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دوو كه‌سى ده‌ستگیركرد له‌كاتى به‌زاندنى سنوور له‌ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى یه‌كێك له‌جومگه‌كانى به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى-هۆبه‌ى هه‌واڵگیرییه سه‌ربازییه‌كان له‌فیرقه‌ى15،وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌شى هه‌واڵگیرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا كه‌جه‌ختى كرده‌وه له‌هه‌بوونى هه‌وڵێك له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه بۆ به‌زاندنى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ سووریا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌سه‌ر ڕۆشنایی زانیارییه‌كان تیمه‌كانى هۆبه‌ى ناوبراو به‌هاریكارى هێزێكى زه‌مینى له‌فه‌وجى یه‌كه‌مى لیوا 71ى پیاده بۆسه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و دوو كه‌سه له‌ناوچه‌ى جلباراتى سه‌ر به‌شارده‌ێى ره‌بیعه‌ى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا دانا،وهه‌ردوو كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد دواى ئه‌وه‌ى سنووریان به‌زاند،وده‌ركه‌وت ئافره‌ت ومنداڵێكه وهه‌ڵگرى ناسنامه‌ى سووریا‌ن"،ئاماژه‌یشیدا"ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان".