ڕاوێژكارى كازمى:چین به‌كاربه‌رى له‌سه‌دا44ى هه‌نارده‌ نه‌وتیه‌كانى عێراقه‌

ئابوری
  • 22-07-2021, 12:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاویّژكارى كاروبارى دارایی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،چین به‌كاربه‌رى له‌سه‌دا 44ى هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌كانى عێراقه‌.
    ساڵح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چین بازاڕى یه‌كه‌مى هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌كانى عێراق وبه‌ته‌نها به‌كاربه‌رى نیوان له‌سه‌دا 40-44ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراقییه‌ به‌نزیكه‌ى800هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌".
    وتیشى"به‌شێكى هه‌نارده‌كان شایسته‌ى گرێبه‌سته‌كانى خزمه‌تگوزارى نه‌وتی كۆمپانیا چینییه‌كانه‌ كه‌له‌عێراق كارده‌كه‌ن،وبه‌مدواییه‌ به‌هاى سه‌د هه‌زار به‌رمیل ده‌خرێته‌ هه‌ژمارى بانكى ته‌رخانكراو بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى رێككه‌وتنى هاریكارى كه‌به‌كردارى له‌مانگى ڕابردوو كاراكراوه‌ته‌وه‌".