وه‌زاره‌تى كۆچ هۆكارى ئاگره‌كه‌ى كه‌مپى ئاشتى دیاری ده‌كات وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌داخستنى دوو كه‌مپى ئاواره‌كان به‌منزیكانه‌

ناوخۆ
  • 22-07-2021, 18:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،هۆكارى ئاگره‌كه‌ى كه‌مپى ئاشتى ئاواره‌كان له‌پارێزگاى سلێمانى خسته‌ڕوو،وڕایشیگه‌یاند دوو كه‌مپى ئاواره‌كان كه‌دوو هه‌زار خێزانى تیایه‌ به‌منزیكانه‌ داده‌خرێت.
    عه‌باس جیهانگیر وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كۆچ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئاگرێك له‌ژماره‌یه‌ك خێوه‌تى ئاواره‌كان له‌كه‌مپى ئاشتى له‌سلێمانى به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ كه‌وته‌وه‌".
    وتیشى"ئاگره‌كه‌ بووه‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى منداڵێكى ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵ وسووتانى 7 خێوه‌ت"،ئاماژه‌یشیدا"تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌".
    جیهانگیر ڕایشیگه‌یاند"له‌كه‌مپه‌كه‌ 1400 خێوه‌ت هه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌هه‌موو كه‌مپه‌كان تیمى به‌رگرى شارستانى وئه‌مبۆڵانس بۆ حاڵه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌كان ته‌رخانكراون".
    دووپاتیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى كۆچ به‌په‌رۆشه‌ بۆ داخستنى هه‌موو كه‌مپه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"داخستنى كه‌مپه‌كان له‌هه‌رێم په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌ولێر،له‌گه‌ڵ ئاره‌زووى خێزانه‌كان بۆ گه‌راندنه‌وه‌،چونكه‌ هه‌ندێكیان نایانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانى خۆیان،وده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كه‌مپه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدڕاڵى بریتیین له‌كه‌مپى جه‌دعه‌ وفه‌لوجه‌ كه‌2000 خێزانى تیایه‌ وله‌ڕۆژانى داهاتوو داده‌خرێت".