سلێمانى-اه‌ع-سۆما جاف-ئیڤان ناسڕ
ئاگر لە کەمپى ئاشتى لەپارێزگاى سلێمانى کەوتەوە و بەهۆیەوە منداڵێکى ئاوارە گیانى لەدەستدا.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لەناو یەکێک لەخێمەکانی کەمپی ئاشتی ئاواره‌كان له"عەربەت"ى سلێمانى ئاگرکەوتوەتەوە".
وتیشى"ئاگرەکە بۆتە هۆى گیانلەدەستدانى منداڵێکى تەمەن هەشت ساڵان و سوتانى شەش خێمەى نیشتەجێبوون".
له‌لایه‌كى تره‌وه دابان محه‌مه‌د به‌رێوبه‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت له‌سلێمانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی به‌هاریكارى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى عه‌ربه‌ت وبنكه‌ى پۆلیسى خۆجێى ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە".
ئاماژه‌یشیدا"هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌مپه‌كه نییه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و ئاوارانه‌ى كه‌مپه‌كانیان زیانى به‌ركه‌وتووه،شوێنى جێگره‌وه‌یان بۆ ده‌ستگیركراوه به‌شێوه‌یه‌كى كاتى تا ئه‌و كاته‌ى قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه وپێداویستییه گرنگه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".