به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،داواى له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ئه‌ركى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاسانبكات،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌گرنگى ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رنامه ودهستهبهركردنى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عه‌مار حه‌كیم له‌نوسینگه‌ى خۆى له‌به‌غدا،پێشوازیكرد جنین بلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا دیدوبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى دیمه‌نى سیاسی له‌عێراق وڕۆڵى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لهشایستهكانى داهاتوو به‌تایبه‌ت شایسته‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته".
حه‌كیم دووپاتیكرده‌وه"هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته جێبه‌جێكردنى داخوازى جه‌ماوه‌رییه وه‌ك ده‌ربازبوونێك لهگرفتێكى سیاسى عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا پێیدا تێپه‌ریوه،بۆیه ده‌بێت پابه‌ندبوون هه‌بێت بهوادهى دیاریكراوه‌كان له‌ده‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو"،داوایشى"له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد ئه‌ركى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ئاسانبكات بۆ پێدانى بۆچوونێك شه‌فاف بۆ سروشتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌سه‌ر گرنگى ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رنامه ودهستهبهركردنى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبهخشینى ده‌رفه‌تى هه‌ڵبژاردن وئازادى ڕاده‌ڕبڕین بۆ پاڵێوراو وده‌نگده‌ر "،هانى ههمووانیشیدا بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان وڕۆڵى له‌ڕوودانى گۆڕانكارى خوازراو".