وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چاره‌سه‌رێك پێشكه‌شى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ناتوانن ناوى خۆیان به‌ئه‌لیكترۆنى بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین تۆمار بكه‌ن

ناوخۆ
  • 22-07-2021, 16:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ژه‌مه‌كانى ڤاكسینى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا بۆ دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌،وچاره‌سه‌ریشى پێشكه‌شى ئه‌و كه‌سانه‌ كرد ناتوانن ناویان خۆیان له‌سه‌ر سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین تۆمار بكه‌ن.
    سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌كانى كۆتانى ڤاكسین به‌رده‌وامه‌ له‌پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پێشوازى هاوڵاتیان له‌سه‌ر ڤاكسین به‌به‌راورد به‌ماوه‌ى ڕابردوو باشتره‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان تووشى فشارێكى زۆر بوونه‌ته‌وه‌ به‌هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى حاڵه‌ته‌ توند وئاڵۆزه‌كان به‌هۆى نه‌وه‌ى گۆڕاو وچه‌ندین ئاڵنگارى گه‌وره‌ له‌نێویشیاندا پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێنماییه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى وه‌ك به‌ستنى ده‌مامك ودووره‌ په‌رێزى كۆمه‌ڵایه‌تى،له‌گه‌ڵ وه‌رنه‌گرتنى ڤاكسین".
    ئاماژه‌یشیدا"سێ جۆر ڤاكسین هه‌ن له‌بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌سه‌لامه‌ت وئه‌كتیڤن وله‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى جیهانییه‌،وژه‌مه‌كانى ڤاكسین زیادكردووه‌ بۆ 20 هێنده‌ى سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى پێدانى ڤاكسین".
    وتیشى"هیچ سیسته‌مێكى ته‌ندروستى له‌جیهاندا نییه‌ بتوانێت به‌رده‌وامبێت به‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى 10 هه‌زار توشبوون ڕۆژانه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى هه‌بوونى هه‌ڵوێستێكى جددى وهه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتى،وهه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌بێ هه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى هه‌مووان ناتوانێت ڕووبه‌رووى په‌تاكه‌ ببێته‌وه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن ئاگادار كردۆته‌وه‌،وفه‌رمانى دادوه‌رى دژى كه‌سانى چه‌واشه‌كار كه‌زانیارى ناته‌ندروست له‌باره‌ى ڤاكسین بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌ركردووه‌،هه‌روه‌ها دژى ئه‌و ده‌زگایانه‌ كه‌میواندارى كه‌سانى له‌و شێوه‌یه‌ ده‌كه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ناو تۆماركردن بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌ڕێگاى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات گرفتێك هه‌بوو له‌تۆماركردنه‌كه‌ یان وه‌رگرتنى نامه‌ى تایبه‌ت،ده‌توانن سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین".