ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ئه‌ركى باره‌گاى پێشكه‌وتووى هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕه‌سافه‌ ئاشكرا ده‌كات

ئەمنی
  • 21-07-2021, 16:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌ریق ڕوكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئه‌ركى باره‌گاى پێشكه‌وتووى هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕه‌سافه‌ ئاشكراكرد،دووپاتیشیكرده‌وه‌ په‌یوه‌ندیان ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا.
    سه‌لیم له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا/ڕه‌سافه‌ وئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا/كه‌رخ سه‌رپه‌رشتى وكۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان له‌چواچێوه‌ى كه‌رته‌كانیان "،وتیشى"باره‌گاى پێشكه‌وتوو له‌هه‌ردوو به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ وكه‌رخ په‌یوه‌ندى ڕاسته‌خۆیان هه‌یه‌ به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وله‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ كارگێڕى وئه‌منى".
    ڕایشیگه‌یاند"له‌ڕابردوودا دوو فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌كه‌رخ وڕه‌سافه‌ هه‌بوو له‌میان دروستبوونى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌14ى شوباتى 2007"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م دوو فه‌رمانده‌ییه‌ له‌5/22/ 2013 هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"له‌ئێستادا هه‌مان میكانزمى ڕابردوو په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌هۆى ئاسانى سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ وكۆنترۆڵكردنى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"باره‌گاى پێشكه‌وتوو له‌ڕه‌سافه‌ وكه‌رخ هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌گشتى ده‌گرێته‌وه‌ وهه‌موو ده‌زگاكان په‌یوه‌ست به‌و ده‌بن وپاشان په‌یوه‌ست به‌ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ده‌بن".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌م ڕێوشوێنه‌ دژوار نییه‌ له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى ئه‌منى كه‌به‌رده‌وامین به‌ڕاده‌ستكردنى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌رۆك وه‌زیران،دوێنێ سێشه‌ممه‌،فه‌رمانى ده‌ركرد به‌ڕاسپاردنى دوو فه‌رمانده‌ى نوێ بۆ ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌رخ وڕه‌سافه‌.