بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،ئهمڕۆ سێهممه، هۆشداریدا لەدارمانی سیستمی تەندروستی بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی پەتاى كۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار .
ریاز عەبدول ئەمیر، بەرێوەبەری تەندروستیی گشتیی لەوەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع) ڕاگەیاند: "نەخۆشخانەکان لەلێواری ئەوەدان توانای کۆنترۆڵکردنی ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەدەست بدەن و نەتوانن چیدی حاڵەتەکان لەخۆ بگرن، ئەوەی لەئێستادا ڕوودەدات پێشینەیەکی مەترسیدارە کەپێشر دوچاری نەبووینەتەوە".
ههروهها داوای لەحکومەت و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە کرد و رێکاری بەپەلە بگرنە بەر، چونکە دۆخی تەندروستیی عێراق زۆر مەترسیدار بووە".
ئاماژەی بەوەش کرد "ڕێژەی توشبوون بەپەتاکە بەرزبووەتەوە بۆ 24%دا و رێژەی ئەو حاڵەتانەشی کە داخڵی نەخۆشخانەکان دەکرێن بەرزبووەتەوە بۆ لە 3%دا و هاوکات حاڵەتە ناجێگیرەکانیش لەئێستادا گەیشتووەتە 50%دا لەکۆی ئەو حاڵەتانەی کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن".
عەبدول ئەمیر،ئەوەشی خستە ڕوو "رێژەی ڤاکسینەکان کە لەئێستادا بەردەستن زۆر کەمن، هاوڵاتیان ناتوانن دەستیان بکەوێت، هیوا خواستین لەڕۆژانی داهاتوودا بەشێوەیەکی باش حکومەت ڤاکسینەکان فەراهەم بکات".