بهغدا-اهع
کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوت (سۆمۆ)،ئهمڕۆ سێشهممه،ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک) لە بەرژەوندی عێراقدا بووە و لە مانگی ئابی داهاتووەوە تا مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، ڕێگە دراوە بە عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی زیاد بکات.
محەمەد جەبار، لێکۆڵەرە لەبواری کاروباری نەوت له كۆمپانیاكه ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع) ڕاگەیاند:"عێراق پێش قەیرانی پەتای کۆرۆنا چوار ملیۆن و 653 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام دوای دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی خواست لەسەری بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسەکە، رێژەی بەرهەمهێنانی کەم کرایەوە هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت".
ئاماژەی بەوەش کرد "لەدوایین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکەدا بریار دراوە لەسەر بنەمای خواست وخستنە ڕو و بەمیکانزمێکی دروست، پشکی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە لە مانگی ئابی داهاتوودا بەرز بکرێتەوە و ئەو رێکارەش بەردەوام دەبێت تا مانگی ئەیلولی 2022".
ئەوەی خستووەتە ڕوو "عێراق بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکە پشکی بەرزکراوەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 803 هەزار بەرمیل بەو پێیەش پشکی عێراق نزیکەی ١٥٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد