به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، به‌ڕێژه‌ی 50% ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دا بڕیاردراوه له‌رۆژانی جه‌ژنی قورباندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێنه‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌وامی فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانیش به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مبكرێته‌وه".
لیژنه‌كه بڕیاریشداوه رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند بكرێنه‌وه و سزای سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه ده‌مامك نابه‌ستن هه‌روه‌ها رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به‌مۆڵ و دوكان و شوێنه گشتیه‌كان بگیرێته‌به‌ر كه رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێناكه‌ن، هەروەها بڕیاریشدراوە سەردانیكردنی یاوەرانی نەخۆش كەمبكرێتەوە بۆئەوەی قەرەباڵغی لەناو نەخۆشخانەكان دروست نەبێت، هەروەها هێزی تایبەتیش بۆ پارێزگاریكردن لەنەخۆشخانەكان جێگیربكەن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" سەرجەم ناوەندە ئاینی و كۆمەڵایەتیەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن، رابسپێرن بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەكارهێنانی ڤاكسین و جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی".