شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌ دوا ئامارى ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیكه‌ى مه‌دینه‌ سه‌در 80 شه‌هید و برینداربوون

ئەمنی
  • 20-07-2021, 15:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند له‌ دوا ئامارى ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیكه‌ى مه‌دینه‌ سه‌در 80 شه‌هید و برینداربوون.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لە چوارچێوەی بەدواداچوونی ورد بە بابەتی تاوانە دوور لە مرۆڤانەیەی کە مه‌دینه‌ سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغداى پایتەختی کردە ئامانج و تیایدا گیانی هاووڵاتییانی بێتاوان بووە قوربانی تیرۆر".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" دوای ئەنجامدانی چەندین لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن تیمی شارەزا لە تەقەمەنی و بەڵگەی تاوان دەرکەوت کە تیرۆرستان پشتێنی بۆمبرێژکراویان بەکارهێناوە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 30 هاونیشتمانی و برینداربوونی زیاتر لە 50ـی دیکە".