به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی راگه‌یه‌ندنی ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند هێزه ئه‌منیه‌كان دو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه ویستویانه له‌خاكی سوریاوه دزه بكه‌نه نێو خاكی عێراق.
شانه‌ی راگه‌یه‌ندنی ئه‌منى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سنوره‌كانی سوریا، به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌واوه، دوای چاودێریكردن له‌ڕێگه‌ی كامێراوه، 2 (دو) كه‌س له‌به‌ری سنوری سوریا بون و هه‌وڵیاندا بێنه خاكی عێراقه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دو كه‌سه راده‌ستی هێزێكی پیاده‌ی لیوای 1ی پیاده‌ی 71 كران، پاشانیش لهبۆسهیهكی تایبه‌تدا له‌گوندی جلباراتی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ره‌بیعه ده‌ستگیركران".
رونیشیكرده‌وه" ئه‌و دو كه‌سه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوریان و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان".