سه‌حاف:فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گەیشتە واشنتۆن

سیاسی
  • 20-07-2021, 18:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌ى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ واشنتۆنى پایته‌ختى  ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا .
    سه‌حاف له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حسێن گه‌یشته‌ واشنتۆن ، ئامانجی سەردانی ئەمڕۆ بۆ ئەمەریكا ئامادەكارییە بۆ سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە گەڕێكیتری دانوستانی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چارەنوسی سوپای ئەمەریكا لە عێراق كە بڕیارە دوو شەممەی ئایندە له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و ئه‌مریكا بەڕێوەبچێت".