كازمى:گه‌لى عێراق گه‌لى ژیان و هیوا و بونیاتنانه‌ هه‌رچه‌نده‌ نه‌یاران خه‌ونه‌كانیان له‌ناو بده‌ن

سیاسی
  • 20-07-2021, 17:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، په‌یامێكی له‌باره‌ی جه‌ژنی قوربان  بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه‌ هه‌موكات به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌نده‌ڵیدا سه‌رده‌كه‌وێت و گه‌لی عێراقیش، گه‌لی ژیان و بنیاتنان و چاكسازی و هیوایه‌.
    كازمى له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه‌ هه‌موكات به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و چه‌كی به‌ره‌ڵا و نیازی خراپدا سه‌رده‌كه‌وێت".
    راشیگه‌یاند"هه‌رچه‌نده‌ ته‌ماحكاران و نه‌یاران هه‌وڵ بده‌ن خۆشییه‌كان بدزن ناتوانن ئه‌وه‌ بگۆڕن، گه‌لی مه‌زنی عێراق، گه‌لی ژیان و بنیاتنان و چاكسازی و هیوایه‌، درود بۆ شه‌هیدانی عێراق، هه‌مو ساڵێك هه‌ر له‌ خۆشیدا بن".