كازمى ڕاسپارده‌یدا به‌لێپێچینه‌وه‌ له‌هه‌ر فه‌ رمانده‌ یاخود ئه‌فسه‌رێك بسه‌لمێندرێت كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى

سیاسی
  • 20-07-2021, 01:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕاسپارده‌یدا به‌لێپێچینه‌وه‌ له‌هه‌ر فه‌رمانده‌ یاخود ئه‌فسه‌رێك بسه‌لمێندرێت كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌كردووه‌ به‌به‌شدارى فه‌رمانده‌ سه‌ربازى وئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان،له‌سه‌رووبه‌ندى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ له‌شارى سه‌دڕ".
    وتیشى"كازمى له‌ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تیرۆر وتوندڕه‌وه‌كانى سه‌رده‌م سه‌لماندیان شكستیان هێناوه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانى شوێن پێی خۆیان به‌هۆى ئه‌و گورزانه‌ى به‌ریانكه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌ چه‌كداره‌كان قاره‌مانه‌كانمان،بۆیه‌ په‌نایان برده‌ ڕێره‌وه‌ى ناپاك وشكستخواردووه‌ له‌ڕێگاى به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵكى بێتاوان  به‌شێوه‌یه‌كى         هه‌ڕه‌مه‌كى،ئه‌مه‌یش سیماى هه‌میشه‌یی ترسنۆكه‌كانه‌".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایشیگه‌یاند:سه‌ره‌خۆشى له‌برا وكه‌سوكار وڕۆڵه‌كانمان له‌شارى سه‌در ده‌كه‌م،ده‌بێت كه‌سوكارى شه‌هیدان بزانن تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ڕووبه‌رووى تیرۆر ده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌ر په‌ناگه‌ وحه‌شارگه‌یه‌ك بێت،تیرۆرستان له‌سه‌ر خاكى عێراق ئاسووده‌ نابن". 
    وتیشى"تاوانباران به‌هه‌وڵه‌ شكستخواردووه‌كانیان،ده‌یانه‌وێت پشێوى دروستبكه‌ن،چونكه‌ له‌دواى ته‌قاندنه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با،ئێستا ڕوویانكردۆته‌ كوشتنى هه‌ڕه‌مه‌كى وته‌قینه‌وه‌ له‌نێو خه‌ڵكى بێتاوان".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌،ڕاسپارده‌یدا ،به‌لێپیچینه‌وه‌ له‌هه‌ر فه‌رمانده‌ یاخود ئه‌فسه‌رێك بسه‌لمێندرێت له‌به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى كه‌مته‌رخه‌م بوو،وده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا بكرێت وراپێچى دادگاى تایبه‌ت بكرێت،هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى ده‌بێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان چاو نه‌خۆنى بكه‌ن له‌پێناو ئاسایش وسه‌لامه‌تى هاوڵاتیان ،وخستنه‌گه‌رى ئه‌و پڕى تواناكان بۆ كارى هه‌واڵگیرى،وبه‌گورزى وردى پێشوه‌خته‌،له‌پێناو نه‌هێشتنى هیچ په‌ناگه‌ وحه‌شارگه‌ى تیرۆر له‌هه‌موو جێگایه‌ك.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"كازمى ڕاسپارده‌یشیدا به‌دووباره‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌كه‌رته‌كانى به‌غداى پایته‌خت،به‌وشێوازه‌ى ئاماده‌یی كه‌رته‌كان وتواناكانى به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پیلانه‌ تیرۆرستى وتاوانكارییه‌كان،هه‌روه‌ها راسپارده‌یدا به‌پێشكه‌شكردنى هاوكارى به‌په‌له‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ بۆ كه‌سوكارى قوربانیان،وچڕكردنه‌وه‌ى هه‌موو تواناكانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌كان".