به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند توشبویه‌كی كۆرۆنا تۆماركراوه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 12 رۆژه و له‌دایك و باوكیه‌وه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی گرتوه‌ته‌وه.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" "له‌پێشهاتێكی مه‌ترسیداردا، توشبویه‌كی كۆرۆنا تۆماركرا كه كۆرپه‌یه و ته‌مه‌نی 12 رۆژه و پێشتریش دایك و باوكی توشی ئه‌و ڤایرۆسه بون".
به‌در وتیشى "تكایه ئه‌گه‌ر خێزان و هاوڕێكانتان خۆشده‌وێت، ده‌مامك به‌كاربهێنن و بۆشایی نێوانتان ره‌چاو بكه‌ن و ڤاكسین وه‌ربگرن".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه ڕوبه‌ڕوی شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری كۆرۆنا بوینه‌ته‌وه، برایانتان له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان هه‌مو كارێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆپاراستن له چاره‌سه‌ر باشتره".