كازمى كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ سازده‌كات له‌سه‌روبه‌ندى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى سه‌در

ئەمنی
  • 19-07-2021, 23:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،له‌ سه‌روبه‌ندى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى مه‌دینه‌ سه‌در كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى به‌په‌له‌ى له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى به‌غدا سازكرد .
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران،له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"  مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،له‌ سه‌روبه‌ندى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى مه‌دینه‌ سه‌در كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى به‌په‌له‌ى له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى به‌غدا سازكرد له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منى و سه‌ربازی و هه‌واڵگیریه‌كان" .