سه‌رۆك به‌رهه‌م جەختدەکاتەوە پێویسته‌ ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دابینبكرێت

سیاسی
  • 19-07-2021, 14:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

     به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ دوشەممە،جەختیکردوە پێویسته‌ ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دابینبكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داھاتو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کوتووە رایگەیاند:"سەرۆک بەرهەم‌ له‌ كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له‌ جێنین ھێنیس بلاسخارد، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق".
    جه‌ختیکردەوە" له‌ پێویستی گرتنه‌به‌ری گشت رێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا، تاوه‌كو ئه‌نجامه‌كه‌ی جێگای متمانه‌ گه‌لی عێراق بێت".
    سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌"له‌سه‌ر هێنانه‌دی خواستی ئازادانه‌ی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان، دور له‌ فشار و ساخته‌كاری و فرتۆفێڵ و گرنگی به‌ھێزكردنی سه‌قامگیری ئه‌منی وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌ مه‌رجه‌كانی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان".