سەرۆک کۆمار و حەمودی دەستەبەرکردنی دەرفەتی بەشدارییەکی فراوان لەهەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 18-07-2021, 15:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و هومام حەمودی سەرۆکی یٔەنجومەنی باڵای یٔیسلامی عێراق ،ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەبەرکردنی دەرفەتی بەشدارییەکی فراوان لەهەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکەن.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هومام حەمودی، سەرۆکی یٔەنجومەنی باڵای یٔیسلامی عێراق".
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی و یٔەمنی و خزمەتگوزارییەکانی وڵات، و دووپاتکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی دۆخی یٔەمنی و دیالۆگ و بەیەکگەیشتن و پاراستنی پێکەوەژیانی یٔاشتیانە و یٔاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵک، هەروەک جەختکرایەوە لەگرنگی درێژەدان بە هەوڵە یٔەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرا، و دووپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لەھەموو رێوشوێنێک بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی و پاکوبێگەری ھەڵبژاردنەکان، تاوەکو ھەڵبژاردنەکان رەنگدانەوەی خواستی راستەقینەی دەنگی دەنگدەران بێت دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ و زامنکردنی دەرفەتی بەشداری بەرفراوانی خەڵک.