بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران،ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە تاوتوێکردنی رەوشی بەندیخانەکان و پەلەکردن لە رێکارەکانی لێبووردنی تایبەت بە نەجەوان و ئافرەتانی کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی رەوشی بەندیخانەکانی کردووە کە وەزیری داد، سالار عەبدولستار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەت و سەرۆکایەتی کۆمار ئامادەی بوون".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشی بەندیخانەکان لە عێراق کراوە و باس لە رێکارەکانی وەزارەتی داد لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان لەبارەی پەرەپێدان بە بەندیخانەکان و کردنیان بە ناوەندی چاکسازیی و شیاندنەوەی دەرووونی بۆ بەندییەکان لەسەر بنەما و پێوەری مافەکانی مرۆڤ، كراوه.
مستهفا كازمی وەزیری دادی راسپاردووە بەداواداچوون بۆ پەلەکردن و ئاسانکاریی لە رێکارەکانی لێبووردنی تایبەت بە نەوجەوان و ئافرەتان بکات، هاوکات جەختی لە گرنگی کاراکردنەوەی بەرنامەی شیاندن و رێنمایی بۆ ئازادکراوان کە یارمەتیدەر دەبێت لە چاکسازیی و دووبارە ئاشنابوونەوەیان بە کۆمەڵگا.