وەزارەتی تەندروستی 8698 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا و 7964 چاکبونەوەش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 18-07-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند .
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە رایگەیاند:"له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 39 هه‌زار و 665 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 8 هه‌زار و 698 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا‌د تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ هه‌زار و 81 حاڵه‌ت".
    وه‌ك له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،"له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 41 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7 هه‌زار و 964 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه"‌
    تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ ملیۆنێك و 491 هه‌زار و 712 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 830 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 356 هه‌زار و 267 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 90.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 117 هه‌زار و 615 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 651 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
    ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا ملیۆنێك 145 هه‌زار و 665 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.