به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆرستى داعشی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و دوو ده‌ستگیركراوه به‌رپرسی بۆمبی چێندراو بوه له‌به‌ناو كه‌رتى باكوورى به‌غدا.
شانه‌كه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له به‌غدا، به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، دوای ده‌رچونی بڕیاری دادوه‌ر و له‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا، دوو تیرۆرستى سه‌ر به داعشیان ده‌ستگیركرد، كه یه‌كێكیان به‌رپرسی بۆمبی چێندراو بووه له‌به‌ناو كه‌رتى باكوری به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان كاری له‌گه‌ڵ تیمه ئه‌منیه‌كاندا كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ردو تیرۆرسته‌كه دانیان ناوه به‌وه‌ی چه‌ندین تاوان و كرده‌وه‌یان دژ به‌هێزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.