به‌غدا-اه‌ع
حسێن عه‌لاوى ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران،ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراكرد، ودووپاتیكرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران كارده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ چوارچێوه‌یه‌كى ئابوورى.
عه‌لاوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا زۆر گرنگه وبه‌شێكه له چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی عێراقی - ئه‌مریكی به‌قۆناغێكى نوێوه ده‌بێت،دواى سێ گه‌ڕى سه‌ركه‌وتوو له‌دیالۆگى ستراتیژى كه‌بووه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه ڕاوێژكاره‌كانى ئه‌مریكا له‌نێو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له5200 بۆ 2500 ڕاوێژكارى سه‌ربازى"،وتیشى"به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕى دژى پاشماوه‌كانى داعش به‌هاوبه‌شى هه‌واڵگیرى ئه‌نجام ده‌درێت،وبه‌رده‌وامى به‌پێدانى چه‌كى عێراق دروستكراوه ئه‌مریكى له‌پاڵ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆگرامى ئاماده‌كردن وڕێكخستن ومه‌شقپێكردنى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق،وده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانى عێراقى".
ئاماژه‌یشیدا"فاكته‌رى به‌هێزى سه‌ردانه‌كه له‌كه‌سایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران به‌رجه‌سته ده‌بێت كه‌یه‌كێكه له ژماره‌ى كه‌مى سه‌ركرده‌كان كه‌ئیداره‌ى ئه‌مریكاى دیموكراسى كارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كۆشكى سپى پێشوازیان لێبكرێت بۆ تاوتوێكردنى داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئیداره‌ى ئه‌مریكا گرنگى عێراق ده‌زانێت له‌ستراتیژییه‌تى ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وتواناى سه‌ركردایه‌تى عێراق بۆ ڕاكێشانى پشتگیری بۆ سیاسه‌تى نیشتمانى له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنى وڵات وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان ورۆیشتن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئازاد وبێگه‌رد،وه‌ك چۆن سه‌رۆك وه‌زیران له‌كارنامه‌ى حكومه‌ت به‌ڵێنى له‌سه‌ر دابوو".
عه‌لاوى وتیشى"كازمى هه‌وڵى گفتوگۆ له‌باره‌ی خشته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه راوێژكاریه‌كان ده‌دات دواى ئه‌نجامدانى دانیشتنى دیالۆگى هونه‌رى سه‌ربازى له‌نێوان لایه‌نى عێراقى وئه‌مریكا كه‌به‌مدواییه‌دا له‌به‌غداى پایته‌خت سازكرا"،دووپاتیشیكرده‌وه " خشته‌یه‌كیش دیاریده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق وئه‌مریكا بۆ سه‌رده‌می پێش داگیركردنی موسڵ له ساڵی 2014 دا وكاركردن له‌ژێر چه‌ترى ڕێككه‌وتننامه‌ى چوارچێوه‌ى ستراتیژى نێوان كۆمارى عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا".
جه‌ختیشیكرده‌وه"كازمی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی سه‌ربازیه‌وه بگوازێته‌وه بۆ چوارچێوه‌ی گشتگیر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌هه‌ندی سیاسی – ئابوری وجێبه‌جێكردنى كارى لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌ژێر رۆشنایی شه‌ش بڕگه‌ى هاریكاریكردنى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌میان ڕێككه‌وتننامه‌ى چوارچێوه‌ى ستراتیژى له‌بوارى سیاسى وئه‌منى وئابوورى وفێركارى وته‌كنه‌لۆژى وته‌ندروستى وژینگه‌یی"،ڕوونیشیكرده‌وه"له ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه، پته‌وكردنی ئابوری عێراقه ئه‌وه‌ش به‌كاركردن له‌گه‌ڵ گروپی په‌یوه‌ندی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڕه سپیه‌ی كه حكومه‌ت خستویه‌تیه‌ڕو بۆ چاكسازی له‌ئابوری عێراقدا، وله‌پاڵ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئابورییه‌كانی وه‌ك سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی جیهانی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پیاوانى كار و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "سه‌ردانه‌كه كاری به‌رده‌م حكومه‌ت ڕون ده‌كاته‌وه له دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان له ڕێگه‌ی كاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه،به‌تایبه‌ت له‌دواى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌پشتیوانیكردنى كارى حكومه‌تى عێراق وكۆمیسیۆن له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان وهاندانى وڵاتانى جیهان وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌شداری له‌چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌میان چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"سه‌ردانه‌كه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر هاوبه‌شى ستراتیژى له‌نێوان عێراق وحكومه‌تى ئه‌مریكا وپته‌وكردنى هاریكارى دووقۆڵى له‌سایه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى چوارچێوه‌ى ستراتیژى،وپته‌وكردن وبه‌ره‌وپێشبردنى هاوبه‌شی له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى خوێندن وته‌ندروستى ورۆشنبیرى ووزه وكه‌شوهه‌وا،وهاریكارى نێوان حكومه‌تى عێراق وئه‌مریكا له‌دۆسییه‌ى سیاسى وئابوورى وئه‌منى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى هاوبه‌ش بگرێته‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنى تێكشكاندى هه‌میشه‌یی قه‌واره‌ى تیرۆرستانى داعش".