به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د كۆجوك سه‌قالى كونسوڵى توركیا له‌موسڵ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئاشكرایكرد شاندێكى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى توركیا به‌منزیكانه سه‌ردانى عێراق ده‌كات،بۆ تاوتوێكردنى دۆخى ئاو له‌به‌نداوى موسڵ تاوه‌كو به‌سڕه،هه‌روه‌ها گرنگترین پرۆژه‌كانى ڕایگه‌یاند كه‌كۆمپانیا توركییه‌كان له‌شارى موسڵ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
سه‌قالى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دۆسییه‌ى ئاو له‌نێوان عێراق وتوركیا زۆر گرنگ،وڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار،كه‌سێكى شاره‌زا بۆ ئه‌م بواره ده‌ستنیشانكردووه ئه‌ویش پرۆفیسۆر فه‌یسه‌ڵ ئۆغلۆیه".
وتیشى"تیمێكى زۆر گه‌وره‌ى كاركردن دروستكراوه به‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو شاره‌زایان كه‌له‌فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى شاره‌زان له‌بوارى ئاو"،وتیشى"ئامانجى تیمه‌كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاوه له‌عێراق،وبه‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى باش وگونجاو له‌لایه‌ن توركیا وعێراق".
دووپاتیشیكرده‌وه"كاره‌كان له‌م بواره‌دا به‌رده‌وامن،وپێش دوو هه‌فته شاندێكى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وتن،وچه‌ندین توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله له‌توركیا كراوه"،ئاماژه‌یشیدا"شاندى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى توركیا به‌منزیكانه سه‌ردانى عێراق ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى دۆخى ئاو له‌به‌نداوى موسڵ تاوه‌كو به‌سڕه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌منزیكانه ناوه‌ندێك له‌به‌غدا دروستده‌كرێت،وئه‌ركى له‌چوارچێوه‌ى میكانزمى سوودوه‌رگرتن له‌ئاو له‌لایه‌ن توركیاوعێراق به‌شێوه‌یه‌كى باش ده‌بێت".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌مساڵ له‌عێراق وتوركیا ئاو زۆر كه‌مه چونكه باران كه‌مبوو"،جه‌ختیشیكرده‌وه"توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوى نه‌بڕیوه".
له‌باره‌ى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنان،كونسۆڵى توركیا دووپاتیكرده‌وه"كۆمپانیا توركییه‌كان له‌ڕابردووه‌وه له‌عێراق ئاماده‌ن"،وتیشى"كارى كۆمپانیاكانى توركیا پشت ده‌به‌ستێت به‌پێدانى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان بۆیان".
ڕوونیشیكرده‌وه"هیچ كۆت وبه‌ندێك له‌لایه‌ن عێراق بۆ كارى كۆمپانیاكانى توركیا نییه،به‌ڵام ده‌بێت عێراق ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانیان بۆ بڕه‌خسێنێت تاوه‌كو كاربكه‌ن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دوو كۆمپانیاى گه‌وره‌ى توركیا له‌عێراق كارده‌كه‌ن وهه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانى دوو پرۆژه له‌موسڵ یه‌كه‌میان پرۆژه وێستگه‌ى ئاوه‌ڕۆییه له‌به‌ره‌ى چه‌پ،كه‌كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاوى قوورس،وئه‌وه‌ى تر پرۆژه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئاوى باران وپاككردنه‌وه‌ى ودووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ ڕووبارى دیجله،له‌پاڵ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى تر له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه جێبه‌جێكراون ،له‌نێویشیاندا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌زانكۆى موسڵ،وپردى نوێ له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله".
له‌باره‌ى هاریكارى زانستى نێوان هه‌ردوو وڵاتى كونسوڵى توركیا ڕایگه‌یاند"توركیا له‌ئێستادا له‌سه‌ر دۆسییه‌ى هاریكارى زانستى كارده‌كات چونكه ئه‌و زانكۆیانه‌ى هه‌ن ئاست باڵان وئاستى زانستی‌یان زۆر به‌رزه".