به‌غدا-اه‌ع
تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌گه‌ڵ دكتۆر قه‌یس عه‌زاوى یاریده‌ده‌رى ئه‌میندارى گشتى بۆ كاروبارى ڕاگه‌یاندن له‌كۆمكارى عه‌ره‌بى میكانزمى هاریكارى هاوبه‌ش وكاراكردنه‌وه‌ى ڕۆڵى تۆڕه‌كه تاوتوێكرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)له‌قاهیره،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند"عه‌زاوى پێشوازیكرد له‌دكتۆر سه‌باح عه‌لال نوێنه‌رى سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،وهه‌ردوولا میكانزمى هاریكارى هاوبه‌ش،وڕێكارى كاراكردنه‌وه‌ى ڕۆڵى تۆڕه‌كه له‌ڕووماڵكردنى چالاكییه‌كانى كۆمكارى عه‌ره‌بى تاوتوێكردووه"،ئاماژه‌یشیدا"عه‌زاوى جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى ڕۆڵى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌ڕووماڵكردنى چالاكییه‌كانى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌چالاكییه جیاجیاكانى ئابوورى وسیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى"،هه‌روه‌ها ستایشى"ئه‌ركى نایابى نوسینگه‌ى تۆڕه‌كه له‌قاهیره كرد له‌ڕووماڵكردنى چالاكییه‌كان".
وتیشى"نوێنه‌رى سه‌رۆكى تۆڕه‌كه به‌ڵێنیدا له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕه‌كه سه‌ردانى باره‌گاى كۆمكارى عه‌ره‌بى بكات،وچاوى به‌به‌رپرسانى بكه‌وێت وهاریكارى هاوبه‌ش وسازكردنى چالاكی میدیایی له‌عێراق به‌سه‌رپه‌رشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى فراوانتر بكرێت".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد