به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێ وێنەی توشبوون بە کۆرۆنا بوونەتەوە.
دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕووبه‌رووى شەپۆلێکی بێ وێنەی توشبوون بە کۆرۆنا بووینەتەوە،وحاڵهته توشبووه تونده‌كانى كۆرۆنا له‌وه‌ى ڕابردوو زیاتره"،وتیشى"عێراق هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیكه ڕووبه‌رووى چەماوەیەکی مەترسیداری پەتاکە بۆته‌وه،و پێویستى بە هەڵوێستەیەکی جدی هەیە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان له‌میان چڕكردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه".
به‌در ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى 217ى ڕاسپێردراو بهبهدواداچوونى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى وچاره‌سه‌رى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ڕاسپارده‌كانى ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى كرد له‌باره‌ى قۆناغى داهاتووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا"،به‌پێویستیشى زانى پابه‌ندبوون هه‌بێت بهرێكارهكانى خۆپارێزى وبهستنى ده‌مامك ودووره په‌رێزى كۆمه‌ڵایه‌تى وهه‌روه‌ها وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كانیش".