به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند زیاتر له3ملیار دینار به‌سه‌رپێچى له‌پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شهقامهكانى كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ركران.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند" تیمى كارى نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌كه له‌كه‌ركوك،كهلهدیوانى پارێزگا-به‌شى ژمێریاى بوو ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه وقیرتاوكردن وبهرهوپێشبردنى گه‌ڕه‌كان له‌چوارچێوه‌ى كه‌رتى سێیه‌م-ناوچه‌ى عروبه گرت،كهتێچووهكهى(3,393,360,000) ملیار دیناره،وماوه‌ى جێبهجێكردنهكهیشى (290)ڕۆژه،وچه‌ندین سه‌رپێچى یاسایی له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه ئاشكراكردووه".
وتیشى"سه‌رپێچییه‌كانى پرۆژه‌كه،له‌ڕێگاى بانگه‌وازى ڕاسته‌وخۆ ڕادهستكراوه،بریتییه له‌وه‌ى به‌ڵێنده‌ره‌كه هه‌ستاوه به‌جێبه‌جێكردنى به‌شێكى زۆرى پرۆژه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ى كوالێته هونه‌رییه‌كانى،وتهندهرهكهى به‌ژێر به‌ژێرى فرۆشتۆته كه‌سێكى تر،وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كانى پرۆژه‌كه ڕاگیراوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"تاقیگه‌ى بیناسازى كه‌ركوك ئاگاداركراوه‌ته‌وه ،بۆ كاندیدكردنى سێ شاره‌زا،تاوه‌كو پشكنینى پێگه‌كه بكه‌ن وتشكنینى تاقیگه‌یی پێویست بۆ كاره جێبهجێكراوهكه بكه‌ن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه"یاداشتێكى فه‌رمى به‌پرۆسه‌كه ڕێكخرا،وبه‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى جێبه‌جێكرا،وبههاوپێچى له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ركوك تایبه‌ت بهدۆسییهكانى ده‌ستپاكى نمایشكرا،به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى گونجاوى یاسایی".