به‌غدا-اه‌ع
دادگاى باڵاى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،له‌باره‌ى ده‌نگۆى سه‌پاندنى سزاى پێبژاردن بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى دادگاى فیدڕاڵى بڵاویكرده‌وه"هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانى(دادگاى فیدڕاڵى به‌بڕى 100هه‌زار دینار سزا پێبژاردن سه‌پاندووه بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،به‌هۆى دامه‌زراندنى 38 وه‌زیر وبریكارى وه‌زیر به‌شێوه‌یه‌كى ناده‌ستوورى)"،ڕوونیشیكرده‌وه"دادگاى فیدڕاڵى بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌كردووه"،داوایشى له"ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد به‌وریاییه‌وه سه‌ودا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان بكه‌ن وزانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه وه‌ربگرن".