مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند

سیاسی
  • 16-07-2021, 16:53
  • +A -A

    مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ هەینی، دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، بەڵێنەکەیان بردەسەر.  
    کازمی لە تویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "گفتی خۆمان بردەسەر و بكوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیركرد، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد."   
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین."


    به‌غدا-اه‌ع