بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی ،ئەمڕۆ هەینی، ئاشکرای کرد، لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکان،ژمارەیەک ڕاسپاردە بۆ یەکخستن و بەستنەوەی دەروازەکان بەحکومەتی ناوەندییەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی وەزیران کردووەو ئاماژە بەوەش کراوە "داوا لەهەرێمی کوردستان کراوە دەروازەکانی بخاتە ژێر رکێفی حکومەتی فیدراڵییەوە".
دەستەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بڵاویکردەوە "لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ دەستەیدەروازە سنورییەکان، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی گومرگ و پارێزگاری ئەو پارێزگایانەی کە دەروازەی سنورییانتێدایە، کۆمەڵێک ڕاسپاردە ئاراستەی سەرۆک وەزیران کراوە".
ئاماژە بەوە کراوە "دەستەکە داوای کردووە لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی دەستەی دەستپاکی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەیدەروازە سنورییەکان و دەستەی گومرک و نوێنەرانی پارێزگاکان پێکبهێنرێت بەمەبەستی چاودێرکرن و باشترکردنی کاریدەروازەکان و بنبڕکردنی گەندڵی تیایاندا".
دەستەکە داوای کردووە "کارمەندانی دەروازە سنورییەکان ئەستۆ پاکی خۆیان پێشکەش بەدەستەی دەستپاکی بکەن وزانیاریی تەواو لەسەر سامان و پارە و موڵکەکانیان بخەنە ڕوو و هاوکات پەرەش بدرێت بە سیستمی ئەلکترۆنیلەبەڕێوەبردنی کاری دەروازە سنورییەکاندا".
دەستەی دەستپاکی عێراق داواشی کردووە،" دەروازە سنورییە نا فەرمییەکان بەزووترین کات دابخرێن و هەرێمیکوردستانیش دەست بکات بەجێبەجێکردنی بڕیاری حکومەتی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2019 کە تایبەتە بەسەپاندنیدەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەسەر ئەو دەروازانەدا و پابەندبوونیان بە خشتەی وەرزی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وڕێگرییکردن لە هاوردەکردنی ئەو بەروبوومانەی کە ئەو وەزارەتە قەدەغەی دەکات".
لە بەشێکی دیکەی ڕاسپاردەکانیی دەستەی دەستپاکی عێراق داواکراوە،" کە دەبێت لە (50%) داهاتی ئەو دەروازانەبمێنێتەوە بۆ ئەو پارێزگایانەی کە دەروازەی سنورییان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە(20%) ئەو داهاتە بەکاربهێنن بۆ پەرەپێدانیژێرخان و دابینکردنی میکانزمە تەندروستییەکان وبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەروازەکاندا".
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو