کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان رەتیکردەوە سەرۆکى کۆمسیۆن دەستى لەکارکێشابێتەوە

سیاسی
  • 15-07-2021, 13:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رەتیکردەوە دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکى کۆمسیۆن دەستى لەکارکێشابێتەوە. 
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆن كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئەو هەواڵانەى لەدەزگاکانى راگەیاندن بڵاوکراونەتەوە لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکى کۆمسیۆن دورن لە راستییەوە و تا ئێستا لەئەرکەکەى بەردەوامە".  
    وتیشى" سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیاران پابەندن بەئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا کە بڕیارە لە تشرینى یەکەمى 2021 بەڕێوەبچێت".