ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌ كه‌ركوك

ئەمنی
  • 15-07-2021, 11:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی راگه‌یاندنى ئەمنی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، دەستگیركردنی 8 ئەندامی رێكخراوی داعش لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت كە لەنێویاندا تیمێكی پزیشكییە و لەكاتی شەڕەكاندا بریندارەكانی ڕێكخراوەكەیان تیماركردووە.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاد:" مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێشخەریدا بۆ ڕاوەدونانی چەكدارانی داعش، توانرا 8 ئەندامی رێكخراوی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستگیر بكەن كە لە دژی هێزە ئەمنییەكانیان شەڕیان كردووە".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە وەك تیمی پزیشكی داعش كاریان كردووە و بریندارەكانیان چارەسەر كردووە و نەشتەرگرییان بۆ ئەنجام داون، ئەمەش دوای ئەوەی لە شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەكاندا بریندار بوو".