کازمی وشاندى حكومى ئه‌مریكى تاوتوێى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گه‌ڕى گفتوگۆى ستراتیژى داهاتوو ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 15-07-2021, 12:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ شاندى حكومى ئه‌مریكى  ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گه‌ڕى گفتوگۆى ستراتیژى داهاتوو ،و میكانیزمى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان تاوتوێى  ده‌كه‌ن .
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" کازمی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتی برێت مه‌كگۆرگ، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا کۆبوەوە و باسیان لەدەستپێکردنەوەی  گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا-عێراق، وەبەرهێنان، پاراستنی سەروەری عێراق و  کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کردوە".
    ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوری، کلتوری و بازرگانییەکان تاوتوێ کراون، هەروەها بۆ دۆخی ناوچەکەش جەخت لەزمانی گفتوگۆ کراوەتەوە.