به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه،جه‌ختیكرده‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كان له ناوچه‌كه بەپشتبەستن بەدیالۆگ.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"سه‌رۆك به‌رهه‌م پێشوازیکرد لە برێت مەکگۆرک رێکخەری یٔەنجومەنی یٔاسایشی نیشتمانی یٔەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری یٔەفریقا و شاندی هاوڕێی و لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی گفتوگۆکرا."
لەکۆبوونەوکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارەکانی سیاسی و یٔەمنی و یٔابووری و کەلتووری لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر و ریشەکێشکردنی لەسەرتاسەری ناوچەکەدا.
سەرۆک بەرھەم "جەختی لەگرنگی هێورکردنەوەی تەنگژەکانی ناوچەکە کردەوە بەپشتبەستن بەدیالۆگ، ھەروەھا یٔاماژەی بەوەکرد پاراستنی یٔاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگی پاراستنی یٔاشتی و سەقامگیری و یٔارامی ناوچەکەیە، ھاوکات جەختیکردەوە لە پێویستی هاویٔاهەنگی بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە.