به‌غدا-اه‌ع
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگه‌یاند یه‌كه‌م حاڵه‌تى ده‌لتا كۆرۆنا له كوردستان تۆماركرا.
به‌رزنجى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە و دوای بەدواداچونێکی زۆر بۆیان دەرکەوتوە کە ئەم جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا لەکوردستان بونی هەیە، دەشڵێت، بەراورد بە چەند هەفتەی رابردو ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بۆ دو هێندە بەرزبوەتەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"بەگوێرەی راپۆرتی هەفتانە پەیوەست بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕوی لە هەڵکشانە، بەراورد بە چەند هەفتەی رابردو لە روی توشبون و مانەوە لە نەخۆشخانە دو هێندە زیادیکردوە".
له كۆتایى وته‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم داواى له هاوڵاتیان زیاتر رێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێ بكرێت".