به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،به‌شدارى نه‌كردنى له هه‌ڵبژاردنه‌كان وبێبەری له حکومەت ڕاگه‌یاند.
سه‌در له وته‌یه‌كیدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:"خۆمان له حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق و داهاتوویش بێبه‌ری ده‌كه‌ین، هۆشداریش ده‌ده‌ین له‌وه‌ی عێراق هاوشێوه‌ی سووریا و ئه‌فغانستانی لێ بێت، بۆیه پێویسته گه‌نده‌ڵكاران دوور بخرێنه‌وه و هیواخوازین خه‌ڵكی باش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن."
زیاتر ئاماژه‌ی كرد "به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناكه‌م و وه‌زیره‌كانمان له كابینه‌ی مسته‌فا كازمی كشانده‌وه".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حوسێن بوو له شاری ناسڕییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار، بۆیه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له رووداوه‌كه بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من، سه‌ربه هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بن، پێویسته سزا بدرێن به‌بێ جیاوازی. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرێت ته‌واوی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق، به گه‌وره و بچووكه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن و ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی توندترمان ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" رەوتەکەیان هیچ کاتێک بەشێک نیە لەوانەی دەستیانگرتوە بەسەر سەروەت و سامانی وڵات‌دا و عێراقیان بۆ دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانیان دەوێت، بەڵکو لای رەوتی سەدر خۆشەویستی و خزمەتکردنی نیشتیمانی لەهەمو کورسی و هەڵبژاردنێک گرنگترە".