به‌غدا-اه‌ع
ڕاكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، داوایكرد، پاره‌ی فریاكه‌وتنی پارێزگاكان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه ته‌رخان بكرێت و راشیگه‌یاند، 3 رێكار بۆ ڕێگریكردن له‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ده‌گرنه‌به‌ر.
جبوری له لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رانی به‌رگری شارستانی و ته‌ندروستی و كاره‌با و به‌شه‌كانی پشتیوانی و نوێنه‌ری فه‌رمانده‌یی باره‌گاى پێشكه‌وتوو له‌كه‌ركوك و فه‌رمانده‌یی پۆلیسیان ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان له وه‌رزی هاویندا بۆ پاراستنی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان و بنكه‌ی ته‌ندروستی شیفا 14 له‌كه‌ركوك له هه‌ر روداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه".
وتیشی، "ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام پێویستیان به پاره‌ی فریاگوزاری پارێزگاكان هه‌یه تا بتوانن به‌ره‌نگاری ئاسته‌نگه‌كان ببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی 3 (سێ) رێكاره‌وه هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه جێبه‌جێده‌كات، یه‌كه‌میان كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاری بۆ كارمه‌ند و پزیشكانی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا تا بتوانن روبه‌ڕوی كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر ئاگرێك ببنه‌وه، رێكاری دوه‌میش، به‌دواداچون و پشكنینی به‌رده‌وامه له بۆریه‌كان و تانكیه‌كانی ئۆكسجین، سێیه‌م رێكاریش به‌دواداچونه بۆ دڵنیابون له‌كوالێتی ته‌زوی كاره‌با". ڕایشیگه‌یاند"ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى دارایی بووینه‌ته‌وه كه‌هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما وخراپبوونى تۆڕه‌كانى كاره‌با".
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌گرنگیی هاوكاریی هاوڵاتیان كرد، له‌كاتێكدا به‌یاوه‌ری نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن و داوایكرد، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی ژینگه‌یی بپارێزن و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانی بن.