بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ومەحمود عەلەوی وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئێران پەیوەندی دۆستانە و ئاسۆی هاریکاری بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل تاوتوێ دەکهن.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە بەرێز مەحمود عەلەوی وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئێران،عهلهوى سەرەخۆشی سەرکردایەتی ئێرانی گەیاندە حهلبوسى لەبەرامبەر کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی حسین ( س) لە زیقار".
وتیشى"لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و ئاسۆی هاریکاری بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل دەکات لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش و بەرێزیان تەئکیدیکردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە عێراق و پاراستنی ئەمن و سەقامگیری کە کاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەکە هەیە.
لای خۆیەوە مەحمود عەلەوی تەئکیدی کردەوە لەسەر پیشتیوانی سەرکردایەتی ئێران بۆ عێراق لەهەموو بوارەکان و بەردەوامی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات.