ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:دوو تیرۆرست له‌كاتى هه‌وڵى چاندنى بۆمبى چێندراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 14-07-2021, 22:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ڕایگه‌یاند دوو تیرۆرست له‌كاتى هه‌وڵى چاندنى بۆمبى چێندراو له‌زنجیره‌ چیاى دووز له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركراون.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌ئۆپراسیۆنێكى هه‌مه‌جۆریدا به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى ورد،هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك،توانیان دوو تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن كه‌هه‌وڵى چاندنیان بۆمبى چێندراویان داوه‌ له‌زنجیره‌ چیاى دووز".
    وتیشى"ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر".