ئه‌عڕه‌جى وعه‌له‌وى بارودۆخى ئه‌منى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمایه‌تى تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 14-07-2021, 22:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ،و مه‌حمود عه‌له‌وى وه‌زیرى ئاسایشى نیشتمانى ئێرانى،بارودۆخى ئه‌منى وسیاسیان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌ریمایه‌تى تاوتوێ ده‌كه‌ن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌عڕه‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌مه‌حمود عه‌له‌وى وه‌زیرى ئاسایشى نیشتمانى ئێرانى،وله‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌،عه‌له‌وى،سه‌ره‌خۆشى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى گه‌یانده‌ گه‌ل وحكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى كاره‌ساتى ئاگرگرتنى نه‌خۆشخانه‌ى حسێن له‌زیقار".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌ ،بارودۆخى ئه‌منى وسیاسیان له‌هه‌ردوو ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمایه‌تى تاوتوێكرد،هه‌روه‌ها گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى له‌هه‌موو بواره‌كاندا".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌كۆتایی دیداره‌كه‌،جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌پێویستى پته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌شى نێوان غێراق وكۆمارى ئیسلامى ئێران له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات وگه‌لى دۆست.