به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،كاراكردنى یاساى(هه‌ڕه‌شه‌ى)خێڵه‌كى له‌میسان ڕاگه‌یاند،وئاماژه‌ى به‌پێكهێنانى لیژنه‌ى هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پۆلیس وبهڕێوبهرایهتى كاروبارى هۆزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه.
فه‌ریق ڕوكن سه‌عه‌د حه‌ربیه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ پارێزگاى میسان گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنهكانه بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ(هه‌ڕه‌شه‌كانى)خێڵه‌كى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئێمه له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان جهختمانكردهوه،له‌نێویشیاندا لێبورده‌یی له‌نێوان خێڵه‌كان،كه‌ده‌بێت به‌ئاشتیانه بێت نه‌ك په‌نابردن بۆ چه‌ك".
وتیشى"چه‌ندین چاره‌سه‌ر هه‌ن بۆ گرفته‌كانى پارێزگاكه له‌میان هه‌بوونى لیژنه‌یه‌كى خێڵه‌كى كهبههاریكاریكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى زیقار وبهڕێوبهرایهتى خێڵه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێكهێنراوه"،وتیشى"یاساى(هه‌ڕه‌شه‌ى) خێڵه‌كى كاراكراوه‌ته‌وه له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان".
پێشووتریش ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ڕاسپارده‌یدا بهسهوداكردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كانى به‌ناو"هه‌ڕه‌شه‌ى خێڵه‌كى"له‌پێى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.