به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئاڕاسته‌یه‌كى ئاشكراكرد بۆ فه‌راهه‌مكردنى یاسایه‌ك بۆ هه‌ژماركردنى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى حسێن له‌زیقار ونه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا به‌شه‌هید وده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافه یاساییه‌كانیان،كه‌چى ژماره‌یه‌ك لایه‌نى نوێنه‌رایه‌تى به‌رپرسیارێتى خراپیبوونى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌پارێزگاكانى باشوور ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى كه‌مى گوژمه‌ى دارایی.
جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ته‌ندروستى ڕه‌شنووسى یاسایه‌كى ئاماده‌كردووه بۆ هه‌ژماركردنى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب به‌شه‌هید وده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافى شه‌هیدانه‌یان هاوشێوه‌ى شه‌هیده‌كانى تر"،ڕوونیشیكرده‌وه ڕه‌شنووسه‌كه به‌هاریكارى لیژنه‌ى یاسایی ته‌واوكراوه وئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كراوه".
وتیشى"لیژنه‌كه شه‌هیدانى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى ئیمام حسێن بۆ ڕه‌شنووسى یاساكه زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب وفێركارى حسێن له‌خۆ بگرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌مواركردنه‌وه‌ى ڕه‌شنووسه‌كه پێویستى به24 كاتژمێر هه‌یه وپاشان بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنه‌كان دابنرێت".
لاى عه‌باس عه‌تافی په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پارێزگاكانى باشوور وناوه‌ڕاست پێویستیان به‌هه‌ڵوێستێكى ڕاسته‌قینه‌یه وهه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌باره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى توندوتۆڵى هۆكارى ڕاسته‌قینه‌ى كه‌مى گوژمه‌ى داراییه".
ئاماه‌یشیدا"دواى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب بڕیارێك له‌حكومه‌ته‌وه ده‌ركرا به‌دانانى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى،به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی هیچ گوژمه‌یه‌كى خه‌رج نه‌كردووه بۆ نه‌خۆشخانه وپارێزگاكان تاوه‌كو ئێستا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه پرۆژه یاساى بوودجه په‌سه‌ند كراوه.
دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك بڕیار له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حسێن ده‌رده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه له‌كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م وڕاپێچى كردنیان بۆ دادگا ومیوانداریكردنى حكومه‌ت سبه‌ى پێنجشه‌ممه".